پەرلەمانی کوردستان دوو شەممە بڕیار دەدات

پەرلەمانی کوردستان دوو شەممە لەسەر هەڵبژاردن کۆدەبێتەوەو بڕیار لەسەر ئەنجامدانی یان دواخستنی دەدات.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئومێد خۆشناو بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند " تائێستا بڕیار نەدراوە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێم چەند دوادەخرێت و دەڵێت، ڕۆژی دوو شەممە پەرلەمانی کوردستان بڕیار لەسەر کاتی هەڵبژاردنەکان دەدات".

لە درێژەی قسەکانیدا ئاشکرای کرد کۆمسیۆن ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ڕۆژی ١ ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردن ئەنجام بدات.

ناوبراو وتی " لە ئێستادا لایەنەکان لە گفتوگۆدان و تائێستا لەسەر کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێم نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و نازانن بۆ ماوەی چەند هەڵبژاردنەکان دوادەخرێن یان لە وادەی خۆیدا دەکرێت".

سەرۆکی پەرلەمانی پارتی وتیشی " لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا سکرتێری پەرلەمانی کوردستان هەڵدەبژێرن".



PM:01:55:13/10/2017