ئەمەریكا سوپای پاسدارانی خستە لیستی گروپە تیرۆریستییەكانەوە

وەزارەتی دارایی ئەمەریكا بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە، ئابلۆقە دەخاتەسەر سوپای پاسدارانی ئێران.

ئەمشەو سەرۆك كۆماری ئەمەریكا سیاسەتەكانی خۆی لەسەر ئێران، بەتایبەت لەسەر رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران راگەیاند.

ترامپ راگەیاند كە ئێران پابەندی رێكەوتنە ئەتۆمییەكە نەبووە‌و وتیشی ئابلۆقەی نوێ بەسەر سوپای پاسداراندا دەسەپێنێت.

ترامپ لە قسەكانیدا هەروەها رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی سوپای پاسداران لە سەرتاسەری جیهان پشتگیری و هاوکاریی گرووپە تیرۆریستییەکان دەکات، سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنن.



PM:08:48:13/10/2017