بزانن بۆچی دەبێت نەکەم بخۆین و نە زۆر


خواردنی خۆراک یەکێکە لە شتە گرنگەکان لە ژیاندا. بەڵام ئەگەر هاتوو ڕێژەیەکی زۆر خواردن بخۆی ئەوا هۆکارە بۆ قەڵەوی هەروەها قەڵەویش هۆکارە بۆ چەندین نەخۆشی ترسناک لەوانە پەستانی خوێن، شەکرە، چەوری خوێن، سەکتە،هتد.. لەمرۆدا زۆرێک لەخەڵکی بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن ئەمەش دەبێتە هۆی پەکخستنی ئۆرگانەکانی جەستە و هەروەها باش کارنەکردنیان بۆ دەستکەوتنی جەستەیەکی تەندروست ،پێویستە ئاگاداری سیستمی خۆراکی بین، نابیت هێندەزۆر بخوڕێت کە ببێتە هۆی قەڵەوی هەروەها هێندە کەم بخورێت کە جەستە نەتوانێت بەشی پێویست کانزاو ڤیتامین و وزە وەرگرێت لەبەرئەوەی ئەمەش دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی کەمخوێنی و لاوازی جەستە. ئەگەر هاتو خۆراکت خوارد با خۆراکێک بێت کە تەندروست بێت وزەی پێویستت بۆ دابین بکات نەک خۆراکێک بێت کە زیان بەجەستە بگەیەنیت.

سەرچاوە:Science for the curious

وە:هە-ف



PM:02:09:15/10/2017