لە یاری دێڕبی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا یانەی ئینتەر میلان توانی ٣-٢
شکست بە یانەی ئەیسی میلانی هاوشاری بێنێت و سێ خاڵی بە نرخ بە لێهاتووی ئیکاردی
بە دەست بێنێت.
یانەی ئینتەر میلان توانی سێ گۆڵ لە لایەن هێرشبەری بە توانای ئەرجەنتینی
ئیکاردییەوە تۆمار بکات و یاریەکە بە سودی خۆی یەکلایی بکاتەوە.
دوو گۆڵەکەی میلانیش سۆسۆ و بۆناڤینتۆرا تۆماریان کرد.
بەم شکستە میلان بە ١٢ خاڵ لە پلەی دەیەم دەبینرێت و یانەی ئینتەریش بە ٢٢
خاڵ دووەمە.