زیدان باسی یاریەکەی تۆتنهام دەکات


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید باسی لە یانەی تۆتنهام کرد کە وا بڕیارە سبەی سێشەممە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رووبەڕووی ببنەوە.

زیدان بە رۆژنامەنوسانی وت کە یانەی تۆتنهام تیپێکی زۆر بەهێزەوئێمەش یاریەکە وەکوو یاری کۆتایی دەبینین.

وتیشی ئەوان هێرشبەری بە توانای وەکوو هاری کەینیان هەیە بۆیە دەبێت ئاگاداری بین، هەروەها یاریزانەکانی تریشیان بە توانان و راهێنەرێکی باشیشیان هەیە.



PM:11:12:16/10/2017