سەرۆکی فراکسیۆنێکی پەرلەمانی کوردستان کۆچی دوایی کرد

سەرۆکی فراکسیۆنێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان، شوان قەلآدزێی کۆچی دوایی کرد.

دوای پەیوەندیکردنی سپی بە مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەوەی ئەو حیزبە هەواڵەکە بۆ سپی پشتڕاستکردەوە.

 سەلام کەریم  ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوە بۆ سپی پشتراستی کردەوە کە ناوبراو دوای شەو رۆژێک بەبێ هۆشی لە نەخۆشخانەیی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو وتیشی "لەگەڵ مامۆستا شوان قەلآدزێی و سەرباز خۆشناو ئەندامانی سەرکردایەتی بزووتنەوە، دوێنێ دوای گەڕانەوەیان لە کەرکوکەوە بۆ شاری ھەولێر تووشی ڕووداوێکی ھاتووچۆ بوو".

ناوبراو وتیشی" لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە لە ئۆتۆمبیلێکی دیکەدابوون کە خۆیان کێشاوە بە ئۆتۆمبیلەکەی شوان قەلآدزێیدا".





PM:04:20:17/10/2017