باخچەلی: ئەگەر پێویست بكات بارزانی دەستگیر دەكەین

سەرۆكی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی توركیا ڕایدەگەیەنێت، پەكەكە دوای قەندیل و شەنگال، دەیەوێت لەكەركوك جێگیربێت ڕاشیدەگەیەنێت "ئەگەر پێویست بكات مەسعود بارزانی دەستگیردەكەین و دەیبەین بۆ توركیا".

ئەمرۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەكەمی 2017، ڕۆژنامەی حورییەتی توركی بڵاویكردەوە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی توركیا (مەهەپە)، سەبارەت بە چوونی پەكەكە بۆ ناو كەركوك كە وەك ئەو دەڵێت بە بڕیاری بارزانی بووە، ڕایگەیاند "ئەگەر پێویست بكات ئێمە مەسعود بارزانی دەستگیردەكەین و دەیبەین بۆ توركیا

ئاماژە بەوەش دەكات بۆ بەرەگاربوونەوەی پەكەكە و ڕێگریكردن لەبەهێزبوونی زیاتری، دەبێت دەستێوەردانی سەربازی ئاسمانی و زەمینی ئەنجامبدرێت و وتیشی "پەكەكە دوای قەندیل و شەنگال، دەیەوێت لەكەركوك جێگیربێت، ئەوەش بابەتێكی نەتەوەییە بۆ عێراق و ناوچەكە و تەنانەت توركیاش، بارزانی تەنیا تەماشای ئەو ڕووداوانە دەكات".



PM:01:04:18/10/2017