دۆکۆمێنت.. داواکاری گشتی ژمارەیەک میدیای ئاگادار کردەوە

لەگەڵ رووداوەکانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و رووپێوکردنی میدیاکان، داواکاری گشتی بەوەکالەت ژمارەیەک میدیای ئاگادار کردەوە کە ئێتیک و کاری رۆژنامەوانیان پێشێل کردووە.

نوسراوه‌كه کە بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ دەرچووە، داواکاری گشتی ئاراسته‌ی هەریەک لە میدیاکانی (کوردسات نیوز، ئێن ئاڕ تی، رووداو، کوردستان ٢٤ ) كراوه‌ و تیایدا هاتووه‌ " هیوادارن ئەو میدیایانە رەچاوی ئیتیک و بنەمای کاری راگەیاندن بکەن، ئەگەرنا بە پێچەوانەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی کوردستان ناچاردەبن سکاڵای یاسایی لە دژیان بجوڵێنن و سزایان بده‌ن".
 
لە نوسراوەکەدا، بەڕێوەبەری داواکاری گشتی بە وەکالەتی بەسەرەوەیە و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێم و وەزارەتی رۆشنبیری و سەندیکای رۆژنامەنوسان و فەرمانگەکانی داواکاری گشتی کراوە.



PM:02:53:18/10/2017