لە بازگەی پردێ کە بە ئاڵتون کۆپری ناسراوە لەکاتی
کشانەوەی حەشدی شەعبیدا تەقە ڕوویداوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی ڕاگەیاند "حەشدی
شەعبی لەهەندێ ناوچە پاشەکشەی پێکراوە و لە هەندێک ناوچەش هەندێ گەنجی دڵگەرم بە ئاڵای
کوردستانەوە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان".
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد بەو هۆیەوە شەوی ڕابردوو
لە بازگەی پردێ تەقە ڕوویداوە و بەیانی ئەمڕۆش تەقە و ئاڵۆزی لەو ناوچەیە سەری هەڵداوەتەوە.
هاوکات شەوی ڕابردوو حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی
عێراق فەرمانیدا بە کشانەوەی حەشدی شەعبی لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانیتر.
شەوی ڕابردوو ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی خانەقین
رژانە سەر شەقامەکان و سەرجەم ئالآکانی عێراقیان داگرت و ئالآی کوردستانیان لێ هەڵکردو
هێزەکانی حەشدی شەعبیشیان لە شارەکە دەرکرد.