"پۆلیس و ئاسایش رێگری لە كۆبوونەوەیكەی پاركی ئازادی دەكەن"

هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش رێگری دەکەن لە هاتنی هاوڵاتیان بۆ شاری سلێمانی و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەی لایەنگرانی لیستی نەوەی نوێ.

ئاسایشی سلێمانی و پۆلیس هێزێکی زۆریان بڵاوەپێکردووە بۆ رێگریکردن لە کۆبوونەوە جەماوەریەکەی لیستی نەوەی نوێ بە سەرۆكایەتی شاسوار عەبدولواحید کە بڕیارە ئەم ئێوارەیە لە پارکی ئازادی بەڕێوەبچێت.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی ئێن ئار تی: چەند هاوڵاتییەک کە لە قەڵادزێوە بەڕێکەوتوون بۆ سلێمانی ژمارەیان زیاتر لە ١٠٠ کەس دەبێت و لە بازگەی دەربەند هێزێکی زۆری ئاسایشی یەکێتی ڕێگرییان لێ دەکەن بێنە سلێمانی و بەشداری بکەن لە کۆبوونەوەکەی نەوەی نوێ



PM:01:22:19/10/2017