حکومەتی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کۆسرەت ڕەسوڵ دەرکرد

وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق ڕایگەیاند "دادگەی لێکۆڵینەوەی ڕەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کۆسرەت رەسول عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەرکرد".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدول ستار بەیرقدار وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری باڵا رایگەیاند '' دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کۆسرەت رەسول دەرکرد بەهۆی لێدوانەکانی ئەمدوایەی کە سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی بە هێزی داگیرکەر ناوبردبوو''.

بەیریقدار ووتیشی '' دادگا لێدوانەکانی کۆسرەت رەسول بە سوکایەتی بۆسەر سوپای عێراق دادەنێت و فەرمانی دەستگیرکردنەکەش بەگوێرەی ماددەی ٢٢٦ لە یاسای سزادانی عێراقیدا دەبێت''.

دوێنێ کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە وەك خۆمان بە شاهیدی هەموو لایەك لەوەی هێزمان بەسەریدا شكا و لەدەستمانهات بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و خاكی پیرۆزی كوردستان لە كەركوك و جێگاكانی تر و بە ئامانجی لەدەستنەدانی دەستكەوتە ستراتیژیەكانی گەلەكەمان ئەنجاممان داو درێغیمان نەكرد , بەڵام دیارە سەرەڕای گەلەكۆمەكێ ی دەوروبەر , نابەرابەری لە هێز و دڕندەیی شێوازی لەشكركێشیەكە لە پاڵ ڕۆڵی ناجوامێرانەی دەستە ڕەشەكانی ناوخۆ كە بوو بە هۆكاری چۆڵكردنی بەشێكی كاریگەر لە سەنگەرەكان و چۆڵكردنی پشتی هێزەكان بە قازانجی دوژمن كارێكی وایكرد كە ئەمجارەش ڕووداوەكان بە قازانجی گەلەكەمان و بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییە كانمان نەشكێتەوە و بەشێكی گرنگ لە دەستكەوتە بەدیهاتووەكانی گەلی كورد لەدەست بچێت .



PM:01:36:19/10/2017