عەبادی: حکومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیفلاسکردن نزیکبۆتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیفلاس نزیکبۆتەوە".  

حەیدەر عەبادی لە گوتارێكدا بە ناونیشانی عێراق بە "یەكگرتوویی دەمێنێتەوە"، كە لە رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)دا بڵاویكردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەكات، لە حوزەیرانی 2014 گۆڤاری تایم بابەتێكی بڵاوكردەوە بە ناوی كۆتایی عێراق، بەڵام ئێستا دوای سێ ساڵ شانازی دەكەم كە بڵێم ئەم پێشبینییە هەڵەبوو بە هەوڵی هێزە چەكدارەكان و گەلی عێراق وڵات پاریزراوە".

سەرۆک وەزیرانی عێراق " هیوا خواز بووین هەوڵەكان بۆ دووبارە بنیاتنانەوە بن، بەڵام بەشێك لە عێراقییەكان تووشی شۆك بوون بەهۆی هەوڵی تاكلایەنەی هەندێك سەركردەی كوردی، كە ئەوان ئەندازیاری سەرەكی دەستووری عێراق بوون لە 2005، بە هەنگاوێكی دژە دەستوور بۆ دابەشكردنی عێراق بە مەبەست".

ناوبراو پێیوایە بۆ پاراستنی ئاسایش گرەنتی سەقامگیری ئابووری پێویستەو، دەڵێت " دوای چەند ساڵێك لە فرۆشتن نەوت بە نادەستووری و بردنی داهاتەكانی، حكومەتی هەرێم لە ئیفلاس نزیكبووەتەوە، بەهۆی گەندەڵی بەشێكی كەم لە بەرپرسان و خێزانەكانیان".



PM:02:19:19/10/2017