میدیاکانی پارتی باس لەوە دەکەن دوای شەڕی ئەم بەیانییەو سووتانی چەند ئۆتۆمبیلی سەربازی هێزەکانی حەشدەی شەعبی، ئێستا پێشمەرگە لە بازگەی شێراوە.
کوردستان ٢٤ کە میدیایەکی پارتی یە باس لەوە دەکات "ئه‌مڕۆ پێكدادان له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی حه‌شد روویدا و له یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا 12 زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی حه‌شد تێك‌شكێنران".
ئەو میدیایە بڵاویکردۆتەوە "بڕیار بوو له دوای رووداوه‌كانی كه‌ركووك، هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هێڵه‌ی له 2014 پێشمه‌رگه‌ی تێدا بوو، ئه‌ویش بازگه‌ی شێراوه‌ی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووكه و ئێستا هێزی پێشمه‌رگه له‌وێ جێگیره".
کوردستان ٢٤ دەڵێت " به هۆی رووداوه‌كانی كه‌ركووكه‌وه هێزی پێشمه‌رگه گه‌ڕابوویه‌وه بۆ بازگه‌ی شێراوه و شارۆچكه‌ی پردێ چۆڵ‌كرابوو".
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی میلیشیای حه‌شد كه‌وتنه بۆسه‌ی پێشمه‌رگه و له یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا كه میلیشیاكانی حه‌شد پێشبینیان نه‌ده‌كرد، 12 هه‌مه‌ریان تێك‌شكێنران".
میدیاکەی پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە " له ئێستادا چه‌كدارانی میلیشیای حه‌شد و سوپا هاتوونه‌ته ناو پردێ و بڕیاریش وایه له حاڵه‌تی له‌شكركێشی زیاتر و هه‌وڵدانیان بۆ نزیككه‌وتنه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، هێزی پێشمه‌رگه به توندی رووبه‌ڕوویان ببێته‌وه".