ئیسرائیل بۆ راگرتنی زیانگەیاندن بەکورد هەوڵەكانی دەخاتەگەڕ

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە ھەوڵدایە، بۆ راگرتنی زیانگەیاندن، بە کورد، و وەزیری ھەواڵگری ئەو وڵاتەش، دەڵێت، مەسەلەکە لەئێستادا ئەوەیە، ڕێگری بکرێت لە ھێرشێک بۆ سەر کوردەکان.

بەپێی ئاژانسەکە لەزاری بەرپرسانی ئیسرائیلیەوە ڕایگەیاندووە ناتانیاھۆ ھەفتەی ڕابردوو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجێڵا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنجامداوە و رۆژی چوارشەممەی ڕابردووش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیادا ئەنجامداوە و تێیدا سەختییەکانی ئەمدواییەی کوردەکانی لەگەڵدا تاووتوێ کردوون.

ئەمڕۆ ئیسرائیل کاتز، وەزیری ھەواڵگری حکومەتی ئیسرائیل بە رادیۆی تەل ئەبیبی ڕاگەیاندووە کە "مەسەلەکە لە ئێستادا ئەوەیە، ڕێگری بکرێت لە ھێرشێک بۆ سەر کوردەکان و کوشتنی کوردەکان، ھەر زیانێک لەدژی  ئۆتۆنۆمی و ھەرێمەکەی ئەوان، کە ئەوە شتێکە تورکیا وئێران و شیعە ناوخۆییەکان و چەند ھێزێکی دیکەی ناو عێراق و بەشێکی حکومەتی عێراق دەیانەوێت".

کارتز وتووشیەتی "ئێستا سەرۆک وەزیران بەدڵنیاییەوە لەگەڵ ئەمەریکا و ڕوسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا سەرقاڵە بۆ وەستاندنی زیانگەیاندن بە کوردەکان".

بەرپرسێکی دیکەی ئیسرایلی کە نەیوستووە ناوی ئاشکرابکرێت، ڕایگەیاندووە کە ھەوڵەکانی ناتانیاھۆ، وەکو ئەرکێکی ئەخلاقییە و"کوردەکان گەلێکی زۆر دۆستی رۆژئاوان کە شایستەی پشتیوانین".



PM:05:35:20/10/2017