ڤیدیۆی "ساتەوەختی کوژرانی ئەبو ئیزرائیل" بڵاوکرایەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی ساتەوەختی کوژرانی ئەبو ئیزرائیل بڵاوکراوەتەوە.

ئەمرۆ هەواڵێ هەواڵی کوژرانی ئەبو ئیزرائیل فەرماندەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمیی پشتراستی نەکردوەتەوە.

بەڵام پەیجێک بەناوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی هێزی سەرایەی قودسیش ئەو هەواڵەی بڵاو کردوەتەوە و نوسیویەتی: پاڵەوان ئەو عیزرائیل شەهیدبوو.

کات و ساتی گرتنی ڤیدیۆکە ئاشکرا نیەو ئەگەری زۆرە ئەو ڤیدیۆیە کۆن بێت و، تا ئێستاش پشتراست نەکراوەتەوە.  





PM:10:23:20/10/2017