نرخى نه‌وت دابه‌زى

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووى له‌ دابه‌زین كرد و له‌ ئێستاشدا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ خوار 58 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21 ی تشرینى یه‌كه‌مى 2017 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 57 دۆلار و 75 سه‌نته‌.


هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 51 دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.


دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان پاش ئه‌وه‌دێت، كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو هه‌ر به‌رمیلێك بۆ سه‌رو 58 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.





ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:26:21/10/2017