حیزبی دیموکرات: هێزێکی عێراق و پاسداران هاتوونەتە نزیک کۆیە


حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند "دەیان تانک و هامەری عێراق و سوپای پاسداران هاتوونەتە نزیک کۆیە


محەممەد نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسی یحیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بە ماڵپەڕی رووداوی راگەیاند "دەیان تانک و هامەری عێراق لە تەقتەق نزیکبوونەتەوە و هێزێکی عێراق و پاسداران هاتوونەتە نزیک کۆیە، ئەوان تانک و زرێپۆشیان پێیە و بەرگریکردن لە بارەگاکانمان مافێكی سرووشتییە".

ئەو ئەندامەی دەفتەری سیاسیی حدکا جەختی کردەوە لەوەی "ئەو هێزانە تاوانیان لەبەرامبەر دانیشتووانی باشووری کوردستان ئەنجامداوە و خەڵکی تەقتەق بەرامبەریان وەستاونەتەوە و وەک خۆبەخش ئامادەن رووبەڕوویان ببنەوە".



PM:01:48:21/10/2017