کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی گۆڕان کۆتاییهات


کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆتاییهات و چەند پێشنیازێک ئاڕاستەی چڤاتی نیشتیمانی گۆڕان دەکات.

د. رەئوف عوسمان، سەرۆکى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان دواى کۆتایى هاتنى کۆبونەوەکە بە میدیاکانی حزبکەی راگەیاند "دەرهاویشتەکانى ریفراندۆم خەمناکە و کوردستانى توشى گرفت کردوە، ئەوەى وایکرد بەغدا هەڵوێست بنوێنێت و هێز بنێرێتە سەر هەرێمى کوردستان بارزانى بو کە گوێى نەگرت لە داواکارییەکانى ئێمە و بەغداو کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى".


سەرۆکى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان وتیشى "ئەو پێشهاتەى گۆڕان هۆشداریدا لەبارەى دۆخەکە و لە ئەگەرى ئەنجامدانى ریفراندۆم، ئیستا هەموى هاتە دى و کوردستان توشى قەیرانێکى سەختى دیکە کرا".


جەختیش دەکاتەوە لەوەى ئەمەى ئێستا هەیە "شکستى خەڵک و گەلى کورد نیە، بەڵکو شکستى دەسەڵات و کاربەدەستانە و گەورەترین قەیران و کارەساتە کە بەسەر گەلى کوردستان هێناوە، بۆیە دەبێت سەرۆکایەتى هەرێم هەڵوەشێتەوە و حکومەتێکى رزگاریى نیشتیمانى دروستبکرێت بۆ دەربازکردنى خەڵکى کوردستان لەم دۆخە".



PM:02:00:21/10/2017