عه‌بادی بڕیارێکی دیکەی له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌ركرد

حەیدەر عەبادی، فه‌رمان به‌فیرقه‌یه‌كی سوپای عیراق ده‌كات له‌كه‌ركوك ده‌ست به‌پاشه‌كشه‌ بكه‌ن بۆ بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی له‌سنوری‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار.


ئه‌مڕۆ 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، قه‌ته‌ری ئه‌لسه‌رمه‌دی فه‌رمانده‌ له‌حه‌شدی ئه‌نباری حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ڕایگه‌یاندوه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عیراق فه‌رمانیكردوه‌ به‌كشانه‌وه‌ی فیرقه‌ی نۆی زریپۆشی سوپای عیراق له‌سنوری كه‌ركوك بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی (عه‌ین ئه‌سه‌د) له‌ئه‌نبار.

فه‌رمانده‌كه‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئاشکرایکردووە هۆکاری كشانه‌وه‌ی ئه‌و فیرقه‌یه‌ی سوپای عیراق بۆ سنوری ئه‌نبار، په‌یوه‌ندی به‌ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆرئاوای پارێزگاكه‌وه‌ هه‌یه‌ کە بۆته‌ جێگه‌ی خۆحه‌شاردانی ده‌یان تیرۆریستی داعش.

ئه‌لسه‌رمه‌دی ڕاشیگەیاندووە "فیرقه‌ی نۆی زریپۆشی سوپای عێراق پێكدێت له‌لیواكانی 35و 36و 37و ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه‌ ڕه‌وانه‌ی سنوره‌كانی پارێزگای كه‌ركوك كراون به‌به‌شداریكردن له‌كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌.



PM:02:10:21/10/2017