به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر ده‌نگۆی هاتنی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناحیه‌ی ته‌قته‌ق‌و قه‌زای كۆیه ڕه‌تده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت "هیچ هێزێك نه‌هاتۆته سنوره‌كه‌مان‌و هێزه‌كانی دیموكراتیش پارێزراون".
له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا لیوا حه‌یده‌ر سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌نگۆی هاتنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناحیه‌ی ته‌قته‌ق دوره له‌ڕاستیه‌وه‌و ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه‌و هیچ جۆره هێزێك بۆ سنوره‌كه‌مان نه‌هاتوه".
ئاشكرایكردوه، هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ "هاتونه‌ته ناحیه‌ی شوان سنوری پارێزگای كه‌ركوك كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ ته‌قته‌ق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداریی ناحیه‌كه كۆبونه‌ته‌وه‌و دواتریش ناوچه‌كه‌یان جێهێشتوه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌ره‌و ڕێدارو كه‌ركوك".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "بڕوا به‌و جۆره هه‌واڵه بێبنه‌مایانه نه‌كه‌ن، پێویستیشه لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و هه‌میش میدیاكان، به‌وردیی‌و وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن".
لیوا حه‌یده‌ر دڵنیایش بە حزبی دیموكرات دەدات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وان پارێزراون و هیچ مه‌ترسیه‌كیان له‌سه‌ر نییه‌و هیچ هێزێكیش جوڵه‌ی پێنه‌كراوه بۆ سنوری قه‌زای كۆیه، هه‌مولایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ 21ی تشرینی یه‌كه‌م، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) بڵاویكرده‌وە "ده‌یان تانك‌و هه‌مه‌ری عیراق له‌ته‌قته‌ق نزیكبونه‌ته‌وه و هێزێكی عیراق‌و پاسدارانی ئێرانیش هاتونه‌ته نزیك قه‌زای كۆیه".