هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتێکى لەبارەى شەڕەکەى ١٦ى ئەم مانگەى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان بڵاوکردەو و ڕایدەگەیەنێت "لە یەکەم ڕۆژی شەڕەکەداپێنج هاووڵاتی بوونە قوربانی".
هیومان ڕایتس ۆوچ له راپۆرته‌كه‌یدا ڕایگەیاندووە "ته‌قه‌ی كوێرانه له‌كاتی شه‌ڕه‌كانی ١٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧ له شارۆچكه‌یه‌كی نزیك كەركوك له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزی جیاوازی حكومه‌تی عێراقی بووه‌ته هۆی كوشتنی پێنج هاووڵاتی و برینداربوونی ٥١ ی دیكه".
لەڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە "بەلانى کەمەوە بۆماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ هێزه عێراقیه‌كان كه كۆنترۆڵی شارۆچكه‌ی دوزخورماتوویان كردووه ڕێگه‌یانداوه به هاووڵاتیان ماڵ و موڵكی خه‌ڵكانی تر تاڵان بكه‌ن به‌رله گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن له‌وباره‌یه‌وه".
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، کە ده‌بێت هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌نگاوێكی گوونجاو بنێن له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی و ڕێگریكردن له تاڵانی.
هاوکات جۆو ستۆرك، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ووتی ''پێویسته له‌سه‌ر هێزه عێراقی و كوردییه‌كان هه‌ستن به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا به جۆرێك كه به‌ته‌واوی تێیدا ڕێز له مافه‌كانی مرۆڤ بگیرێ و ڕێگری بكرێ له ئازاردانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ماڵ و موڵكیان.''
هەروەها وتیشى ''هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و میدیایانه‌ی كه به دڵی به‌غدا كارناكه‌ن له متمانه‌ی هه‌مان ئه‌و به‌رپرسانه كه‌م ده‌كاته‌وه كه به عێراقیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وان پارێزگاری له مافه‌كانی هه‌موویان ده‌كه‌ن به یه‌كسانی''.
ئەوەش لەکاتێکدایە له ١٩ی تشرینی یه‌كه‌می ڕێكخراوی یۆنامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هاتبوو كه ئه‌و ڕێكخراوه تۆمه‌تی سووتانی نزیكه‌ی ١٥٠ ماڵ و ته‌قاندنه‌وه‌ی ١١ی ماڵی تری له دوز له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه له ڕێكه‌وتی ١٦ و ١٧ تشرینی یه‌كه‌م پێگه‌یشتووه.