وەزیری کۆچ: خورماتوو لەدەستچووە

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کە کوردە "رەوشی خورماتوو لە دەست دەرچووە و دەبێ حەشدی شەعبی لە قەزاکە دەربچێت". 

 د. دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە سنوری گەرمیان رایگەیاند "رەوشی خورماتوو لە دەست دەرچووە و دەبێ حەشدی شەعبی لە قەزاکە دەربچێت".
لە درێژەی لێدوانەکەیەدا دەرباز محەمەد وتی " دەستدرێژییەکانی حەشدمان بە حکومەتی فیدراڵی گەیاندووە و هەندێک لایەن کاری نەشیاویان بەرامبەر کورد کردووە". 

ناوبراو وتیشی " ئەو نموونەی بە تورکمانەکان لە خورماتوو هێنایەوە و گوتی هێزەکانیان لەدەست دەرچوونە و خەریکی تۆڵەکردنەوەن". 

وەیزیری کۆچ و کۆچبەران رەتیشیکردەوە دەستدرێژی دەستدرێژیی سێکسی کرابێتە سەر ئافرەتان و گوتی: "دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە سەتا سەت درۆ دەرچوو". زیاتر گوتیشی: "لەم جۆرە رووداوانە دەبێت لایەنێکی پرۆفیشناڵی بێلایەن لێکۆڵینەوە بکات و کاری لەسەر بکات، ئێستا ئەوەی دەگوترێت پێشوەختەیە و پێویستە بە بەڵگە قسە بکەین، ئەمەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەیە، بەڵێ شەڕ هەبووە، ئەمە شتێکی شاراوە نییە".

سەبارەت بە ئاوارەکانیش وتی: "زۆربەی ئاوارەکان خەڵکی خورماتوون و ماڵ و دووکانی بەشێک لە هاونیشتمانیانی کورد سووتێندراوە، دەمانەوێت بارودۆخی قەزاکە ئاسایی بکەینەوە و دەبێ حەشدی شەعبی دەربچێت و پێشێلکارییەکان بووەستێندرێن، بەڵام ئەوە کاتی دەوێت".

دەرباز محەممەد کە کوردە و لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان پۆستەکەی وەرگرتووە، وتیشی: "نابێ دەستبەرداری خورماتوو بین، کاری زۆرمان کردووە بۆئەوەی هێزێکی ناوەندی بێلایەن لەنێوان کورد و تورکمان و عەرەب بچێتە نێو خورماتوو، ئێستا هێزەکە گەیشتووە، بەڵام نازانین کەی دەتوانێت بەتەوای دەسەڵاتی خۆی بسەپینێت، تائێستا رەوشەکە ئاسایی نەبووەتەوە و بڕیارمان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان وەرنەگرتووە". 

دەربارەی رەوشی خانەقین وەزیری ناوبراو  ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ جۆرە کێشە و پێکدادانێک نییە و" سوپای عێراق تەنیا 12 ئۆتۆمبێلی لە خانەقین هەن و ژمارەی چەکدارەکانیان لە 40 بۆ 50 چەکدار زیاتر نییە".




PM:07:47:21/10/2017