ڤیدیۆ..ژنە پەرلەمانتارێکی کورد لەکەناڵێکی عەرەبیەوە گریا

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی عێراق لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەست دەکات بە گریان.

سروە عەبدولواحید لە کەناڵی NRT عەرەبی سەبارەت بە پرسیاری ئایا پێتان خۆشبوو بۆ ئەوەی لە کەرکوک ڕوویدا، یان شتێک بێتاقەتی کردیت، وتی "بە پێچەوانەوە، سوێند دەخۆم کە من لە یەکەم ڕۆژەوە گریاوم، دڵم خوێنی لێ دەتکا، ناگونجێت ببینم خەڵکەکەم جارێکی دیکە ئاوارەدەبنەوە، بەداخەوە مەسعود بارزانی ١٠٠ ساڵ ئێمەی بەرەو دواوە گەڕاندەوە".

کاتێک پێشکەشکارەکە پرسیاری ئەوەی لێ دەکات کە ئایا گریانی پێشمەرگەت بینی؟ ناوبراو وتی "بەڵێ، بەداخەوە،بەهۆی سیاسەتی هەڵەوە دواجار گەل باجەکەی دەدات، گەل هەمیشە ئاوارەدەبێت و کۆچ دەکات، ئەویش خۆی و خانەوادەکەی لە خۆشترین جێگە و ڤێلا و یەکەی نیشتەجێبوونیان لە هەموو ئەوروپا هەیە.

 شەوی دووشەممە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ هێزە عێراقییەکان هێرشیان بۆ سەر کەرکوک و دەورووبەری و دەستپێکرد و لەو هێرشەیاندا تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەم، ناحیەی تازە، دووزخومارتوو، داقوق، قەرەتەپە، بنکەی سەربازیی کەیوان، فڕۆکەخانەی کەرکوک، کۆمپانیای غازی باکوور  و چەند شوێنێکی تری شاری کەرکوکیان کۆنتڕۆڵکرد.




PM:08:02:21/10/2017