لە پردێ پێشمەرگەو حەشدی شەعبی بۆردومانی یەک دەکەن

ئەمشەو ٢١ ی ئەیەلول جارێکی تر لە نێوان هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لەناوچەی پردێ شەڕە تۆپ و هاوەن دەستیپێکردەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، هێزە عێراقییەکان بەمشەوە هەوڵی داوە ئەو تانک و هامەرە سووتاوانە بەرنەوە بۆ دەور و بەری شاری پردێ، بەلآم پێشمەرگە پێشوەخت بەم کارەی نەزانیووە و بۆردومانی هێزە عێراقییەکانیان کردووە، بەلآم دواتر لەسەر ئاستی وەزارەتی بەرگری عێراق پەیوەندی بە هەولێرەوە کراوەو کارەکەیان تێگەیاندوون، ئێستاش ئارامی گەڕاوەتەوە بۆ بەرەی شەڕەکە.

رۆژی ١٩ ی تشرینی یەکەم هێزە عێراقییەکان پێشرەویان کرد بۆ باکوری رۆژئاوای کەرکوک و ناوچەکانی پردێ، پێشمەرگە شارۆچکەی پردێی جێهێشت، بەلآم دواتر لەگەڵ هێزە عێراقییەکاندا لە بازگەی شێراوە شەڕێکی قورس روویدا، شەوی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیانێکدا داوای لە هێزە عێراقییەکان کرد کە هێرشەکەیان سنوردار کردو هاوکات جەختی لەسەر گفتوگۆی نێوان هەردوولا کردەوە.



PM:09:32:21/10/2017