دادگای خانەقین هەڵوەشێندرایەوە

ئەنجومەنی باڵای دادگای عێراق بڕیاریدا، بە لكاندنەوەی خانەی دادی خانەقین و كۆی فەرمانبەرانی بە سەرۆكایەتی داداگای تێهەڵچوونەوەی دیالە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ڕایگەیاند "دادگای قەزای خانەقین هەڵوەشێنرایەوە و و لكێنرایەوە بە ئەنجومەنی دادوەری باڵای فیدراڵی"

لە بەیاننامەكەدا هاتووە "دادگای خانەقین وەك یەكێك لەدادگاكانی تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی دیالە گەڕایەوە بۆ پێش ساڵی 2003 كە خرایە سەر هەرێمی كوردستان"

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەی دیالەی كردوە بۆ دانانی رێوشوێنەكانی كاركردنی دادگای خانەقین بۆ پێش ساڵی  2003".





PM:02:36:22/10/2017