نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی کردەوە مووچە ڕابگیرێت و ڕاشیگەیاند "150 هەزار هاوڵاتی شاری کەرکوک ئاوارەبوون".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕەتی کردەوە مووچە ڕابگیرێت و ڕایگەیاند "پێدەچێت بەهۆی هەندێ کێشەوە مووچە دوابکەوێت، بەڵام ڕاناگیرێت".
بارزانی وتیشی: هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكرێت ، هه‌م وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش هه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌میش سیستانی ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه پابه‌ندی ئه‌وه‌بین كێشه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ساسی ده‌ستوری عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌تا ئێستا واده‌ی ناردنی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیار نیه چونكه چاوه‌ڕێی به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ وه‌ڵام ، دانیشتنی جددی ده‌كه‌ین و لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ ده‌بێ هه‌ڵده‌ینه‌وه .
وتیشی: كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه هه‌تا ئێستاش به‌غدا له‌هه‌ندێ شوێن عه‌مه‌لیاتی سه‌ربازیان به‌رده‌وامه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كێشه بكه‌وێته پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانه‌وه .
له‌باره‌ی داواكردنی حكومه‌تی ئینتقالیه‌وه نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئێمه له راگه‌یاندنه‌وه گوێمان له‌وه‌بووه‌و حكومه‌ته‌كه‌ی ئێستامان ئه‌وه‌یه كه هه‌موان به‌شدارن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نێك ده‌یه‌وێت قسه بكات له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئێمه ئاماده‌ین گوێ بگرین بزانین چ ئامرازێك و چ مه‌به‌ستێكیان هه‌یه .
له‌باره‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه بارزانی وتی: پێشتریش خودی مه‌سعود بارزانی وتویه‌تی واده‌كه‌ی له‌رووی یاساییه‌وه كۆتایی پێدێت و وتویه‌تی كه نایه‌وێت به‌رده‌وام بێت له‌و پۆسته‌ی ، ئه‌و یاسا‌و رێنماییانه‌ی هه‌یه بارزانی نایشكێنێت و ئه‌وانه‌ی قسه‌یتریش ئه‌كه‌ن ده‌بێت بۆخۆیان بیكه‌ن .
له‌باره‌ی بارودۆخی هه‌رێمه‌وه وتی: بارودۆخ باش ده‌بێت و هه‌رێم دۆخی له‌وه‌ی سه‌ختتری بینیوه‌و ده‌بێت رێگری له‌وه بكه‌ین كه دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی ده‌خرێته نێوانمانه‌وه‌و ده‌بێـت ئه‌و ده‌سته رابگرین .
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی هیچ هه‌وڵێك هه‌یه بۆ كۆده‌نگی و یه‌كریزی ناوماڵی كورد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: هه‌ریه‌كه‌مان قسه‌ی زۆرمان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا، به‌ڵام بۆ ئێستا نابێت و ده‌بێت هه‌موو ئه‌و ناكۆكیانه به‌لادا بده‌ین و یه‌كریزی بپارێزێن .
له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كانی كۆمپانیا روسیه‌كان و پشتیوانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ش وتی: پێشتریش وتومه رێككه‌وتنه‌كانی ئێمه وه‌ك رێككه‌وتنی بازرگانیه نه‌ك سیاسی ، به‌ڵام سوپاسی هه‌ر وڵاتێك ده‌كه‌ین كه پشتیوانیمان بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه .
له‌دواهه‌مین پرسیار كه رۆژنامه‌نوسان ئاراسته‌یان كرد له‌باره‌ی چاره‌نوسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوانه‌كه‌وێت و دابه‌ش بكرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نافه‌وتێت .