هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند" جەنگی ناوخۆ و پارتیزانی لەهەموو ناوچەیەکی جێناکۆک دەستپێدەکات.
هۆشیار زێباری وەزیری دارای لابراوی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توریتەر لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " میلیشیا شیعەکانی سەر بە هێزەکانی ئەمنی شەعبی و هێزەکانی ئەمنی ناوخۆیی هێرشیان کردە سەر هەولێر، جەنگی ناوخۆ و پارتیزانی لەهەموو ناوچەیەک دەستپێدەکات".
زێباری نوسیویهتیشی " کۆبونەوەی سعودیە و عێراق خەیاڵێکی ئەمریکییە بۆ ئەوەی عەبادی لە ژێر هەژموونی ئێران بهێننە دەرەوە".
ئەو لێدوانەی زێباری دوای لەدەستدانی ٥١% خاکی هەرێمی کوردستانە کە بەناوچە جێناکۆکەکان ناسراوە.