له كه‌لار ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه و پۆلیس دەڵێت "چه‌ند رۆژێكه گیانی له‌ده‌ست داوه".
رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له‌گه‌ڕه‌كی گازینۆی قه‌زای كه‌لار ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (كه‌ریم ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) له‌دایكبووی 1983 له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزرایه‌وه".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە كه ئه‌و هاوڵاتییه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه گیانی له‌ده‌ست داوه و كه‌س ئاگاداری نه‌بووه و "به‌وته‌ی كه‌سوكاری ناوبراو كێشه‌ی خێزانی بووه و چه‌ن مانگێكه به‌ته‌نها ده‌ژی".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان، ڕاشیگەیاندووە "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس له رووداوه‌كه مه‌فره‌زه‌مان چوونه شوێنی ناوبراو ته‌رمه‌كه‌یان هێناوه‌ته به‌شی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار".
روونیشیكرده‌وه كه "به‌هۆی تێكچوونی ته‌رمه‌كه‌یه‌وه بڕیاره ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی بكرێت به‌مه‌به‌ستی بشكینین له‌سه‌رچۆنێتی گیان له‌ده‌ستدانی و پۆلیسیش ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردووه له‌سه‌رهۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م هاوڵاتییه".