ئه‌ندامێکی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ره‌تیكردۆته‌وه واژوی له‌سه‌ر نوسراو كردبێت كه بە وتەی ئەو "سازش بێت له‌سه‌ر نیشتمان".
جه‌میل هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له ڕێگەی فەیسبوکی خۆیەوە روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه "ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندن و كه‌سایه‌تی وێنه‌ی نوسراوێكیان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه گوایه ئێمه واژۆمان كردووه و پرسمان پێكراوه".
جه‌میل هه‌ورامی، دەڵێت "ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه جه‌میل هه‌ورامی بناسێت قه‌ت له پێناو هیچ شتێكیدا ئاماده نه‌بووه سازش بكات، چجای ئه‌وه‌ی كه سازش له نیشتمانێك بكات كه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له پێناو پاراستنی‌دا داناوه كه ئه‌وه مێژوو شاهیدی ئه‌م راستییه و خه‌باتی ئێمه ده‌دات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌ڵێت "یه‌كه‌م: واژۆم له‌سه‌ر هیچ رێككه‌وتن و نوسراوێك نه‌كردووه و كه‌سیش به‌نده‌ی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه له بابه‌تێكی وه‌ها، دووه‌م: جه‌میل هه‌ورامی له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه وه‌ك پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه بووه و ئێستاش ته‌مه‌ن رێگه بدات هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مم".
دوای رووداوه‌كانی شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ فرانس 24 ڕایگەیاند، کە بەڵگەنامەیەکی لایە کە لە کۆی ٥٠ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ٣٨ ئەندامیان ئیمزایان لەسەر ئەوە کردووە کە سوپای عێراق بگەڕێتەوە بۆ بنکەی سەربازی كەی وەن و چەند ناوچەەکی دیکە.