پەروەردەی سلێمانی چەند بڕیارێک دەردەکات

بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەدەی سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ مامۆستایان دەردەكات لەبارەی لیستی وانەبێژانیشەوە ڕاێگەیاند "لیستی وانەبێژی بەپێی ئەو وانانە خەرج دەكرێت كە مامۆستا دەیڵێتەوە".


بەگوێرەی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كە واژووی دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەدەی بەسەرەوەیە تیایدا هاتووە، بۆ پەروەدەكانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و پێنجوێن و شارەزوو و سەید سادق و چەمچەماڵ و دووكان و ڕانیە و شارباژێڕ و قەرەداغ ئاراستە كراوە تیایدا چەند بڕیاێك دراوە.

لەبەشێكی نووسراوەكە هاتووە، لیستی وانەبێژی بەپێی ئەو وانانە خەرج دەكرێت كە مامۆستا دەیڵێتەوە، هەروەها پێویست دەكات بابەتی وێنە و وەرزش نەخرێتە وانەی كۆتایی.

لە نووسراوەكە هاتووە، ڕۆژانی شەممە لەسەرجەم قوتابخانەكان پشووە پێویستە سەرجەم قوتابخانەكان پێوە پابەند بن تەنیا بۆ وەرزی یەكەم، هەروەها بەشە وانەی هەفتانەی هەر قۆناغێك دیاری كراوە بۆ مامۆستایان.



PM:09:44:23/10/2017