رۆناڵدۆ چۆن باسی بردنەوەی خەڵاتەکەی کرد


لە پاش ئەوەی رۆناڵدۆ ئەمشەو بە باشترین یاریزانی جیهان بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک دیاری کرا، ئەو یاریزانە دوای پێدانی خەڵاتەکە لەسەر ستەیچی هۆڵەکە قسەی بۆ ئامادەبووان کردوو وتی" من زۆر سپاسی ئەوانە دەکەم کە دەنگیان بە من داوە ، سپاسی راهێنەران و هاندەران و سەرۆکی یانەکەم دەکەم، سپاسی خێزانەکە و کوڕەکەودایکم دەکەم ،سپاسی هاوڕێکانم دەکەم لە یانەی ریاڵ مەدرید.

لە کۆتایدا سپاسی هەریەکە لە نەیمار و میسی کرد، کە ئامادەی ئاهەنگەکە بوون و وتی من سپاسی ئەو گیانە وەرزشیەی ئەو دوو یاریزانە دەکەم و خۆشحاڵیشم ئەمە ماوەی ١١ ساڵە ئامادەی ئاهەنگەکە دەبم.



AM:12:34:24/10/2017