سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن نه‌یارانی كوردستان به پشتیوانی هاوئاوازه‌كانی ناوخۆ، موسته‌حیلات سه‌رفكرا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئیڕاده‌ی خه‌ڵكی به‌رپرس سه‌ركه‌وت و ئه‌و بۆمبهشیان پوچه‌ڵكرایه‌وه".
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی "هه‌وڵ و پیلانێكی تری نه‌یارانی ئه‌زموونی كوردستان شكستی هێنا، دوای ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی میلیشیا تائیفیهكانی عێراق به پشتیوانی ئێران بۆ سه‌ر خه‌ڵك و خاك و ئه‌زمونی ده‌ستیپێكرد، هه‌روه‌ها پێشتریش بڕیاری سزای به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدای تائیفی درا".
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن نه‌یارانی كوردستان به پشتیوانی هاوئاوازه‌كانی ناوخۆ، موسته‌حیلات سه‌رفكرا كه ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی شه‌رعی كوردستانیش له‌بار ببه‌ن و نه‌توانرێ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت".
ئومێد خۆشناو وتوشیه‌تی "به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئیڕاده‌ی خه‌ڵكی به‌رپرس سه‌ركه‌وت و ئه‌و بۆمبهشیان پوچه‌ڵكرایه‌وه، ئیتر پێویست ناكات كه‌سیش موزایه‌ده بكات هه‌موو ڕاستیه‌كمان لایه، بۆ وابوو بۆ واكرا و ئه‌گه‌ر وانه‌با چی ده‌بوو؟".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌شڵێت "بۆیه هه‌ر هێنده ده‌ڵێم بۆمبێكی تر پوچه‌ڵكرایه‌وه و چاوه‌ڕوان بن له ڕۆژانی داهاتوو له‌ڕووی سه‌ربازی و سیاسی و دیبلۆماسیش چه‌نده سه‌ركه‌وتوو ده‌بین و هه‌موو بۆمبه‌كان پوچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه".