سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" ، بەرپەرچدانەوەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق بۆ پارێزگاریکردنە لە گەندەڵی و پرۆسەی بە قاچاغبردنی نەوت".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران رایگەیاند " بەرپەرچدانەوەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق بۆ پارێزگاریکردنە لە گەندەڵی و پرۆسەی بە قاچاغبردنی نەوت، ئاماژە بەوەشکرد بەم نزیکانە سەردانی ئێران و تورکیا دەکات".
ناوبراو وتیشی " هه‌وڵه‌كانی دابه‌شكردنی عیراقمان تێكشكاند‌و له ئێستاشدا ھاووڵاتییانی كه‌ركوك ھه‌ماھه‌نگی ھێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق ده‌كه‌ن و له ئێستاشدا ره‌وشی شاره‌كه‌ش جێگیره".
لە درێژەی قسەکانیدا عەبادی ئاشکرای کرد " سبه‌ینێ به ره‌سمی، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له تاران و ئه‌نكه‌ره ده‌كات به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی بۆچوونی عیراق له‌سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه".
وتیشی: له‌باره‌ی داھاتی خاڵه سنوورییه‌كانی عیراق وتووێژی فراوان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كه‌ن، ئاشكراشیكرد كه كار بۆ كردنه‌وه‌ی خاڵی سنووری نوێ له‌گه‌ڵ توركیادا ده‌كه‌ن.
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌نكه‌ره جیابوونه‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان به‌ھه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا داده‌نێت.
ئەو هەڕەشانەی عەبادی لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ لە میحوەری مەحمودیەو مەخمور هێزەکانی عێراق لە دوو هێرشدا بۆ سەنەگەرەکانی پێشمەرگە تێکشکان.