یەکێتی دەستلەکارکێشانەوەی بەرهەم ساڵح ی قبوڵکرد

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دەستلەکارکێشانەوەی د.بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی  سکرتێری گشتیی حیزبەکەی قبوڵکرد.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سپی راگەیاند "بەوپێیەی بەرهەم ساڵح زیاتر لەدوو ساڵە کاری حیزبی ناکات و قەوارەیەکی سیاسی نوێی پێکهێناوەو بەلیستێکی جیا بەشداری هەڵبژاردن دەکات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، مەکتەبی سیاسی دەستلەکارکێشانەوەکەی، قبوڵکرا".

بەرهەم ساڵح قەوارەیەکی نوێی بە ناوی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادوەری پێکهێناوە، لەم قەیرانەی ١٦ تشرینی یەکەم و هێرشی حەشدو سووپای عێراق بۆ سەر کەرکوک، کۆسرەت رەسوڵ و بەشێک لە بنەماڵەی تاڵەبانی دەیانویست بەرهەم ساڵح بهێننەوە سەر کار، بەڵام هێرۆ ئیبراهیم دژ بووە.



PM:10:05:24/10/2017