ئەمەریكا هەڵوێستی خۆی لەسەر سڕكردنی ریفراندۆم راگەیاند

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی دەکات لە راگەیەندراوی حکومەتی ھەرێم، بۆ سڕکردنی ریفراندۆم.

ھێزەر ناورت، وتەبێژی وەزارەتەکە، لە تویتێکدا لە تویتەری خوێی نوسیویەتی، پێشوازی دەکەن لە راگەیەندراوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.

ھەروەھا دەڵێت، خۆشحاڵین، بۆ دەستپێکردنی دیالۆگ. حکومەتی ھەرێم ئەمرۆ لە راگەیەندراوێکدا، پێشنیاری کرد بۆ حکومەتی عێراق، ئەنجامی ریفراندۆم سڕبکرێت و شەڕ رابگیرێت.



PM:07:21:25/10/2017