وەزیری دەرەوەی تورکیا: دەبێت ریفراندۆم هەڵبوەشێنرێتەوە

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا رایگه‌یاند" هه‌نگوهاویشتن بۆ دواوه‌ له‌لایه‌ن ئیدارەی باکوری عێراقەوە هه‌نگاوێكی‌ گرنگه‌".

مەولود چاوەیش وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا بە میدیاکانی رایگه‌یاند " ئەو هەنگاوەی ئیدارەی باکوری عێراق گرنگە، به‌ڵام هێشتا ناته‌واوه‌و پێویسته‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه"‌.

چاوش ئۆغڵو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ده‌كه‌وێته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی‌ حكومه‌تی‌ عێراق، ده‌روازه‌ی‌ سنوری‌ دیكه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.





ئه‌م بابه‌ته 2067 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:16:26/10/2017