بەوێنە .. بارزانی دوای دەستلەکارکێشانەوەکەی دەردەکەوێت

هەموو ئاماژە سیاسیەکان بۆ ئەوە دەچوون شەوی رابردوو بارزانی دەستلەکاربکێشێتەوەو ئەمرۆش ٢٦ تشرینی یەکەم پەرلەمانی کوردستان دەسەلآتەکانی بەسەر سەرۆکی حکومەت و پەرلەماندا دابەشبکات، بەلآم لە ساتەکانی پێش دەستلەکاركێشانەوەی ئەو پرسە دوخرا.

هەفتەی رابردوو پەرلەمانی کوردستان دوو خولی پەرلەمانی ماوەی خۆی درێژکردەوەو بەو پێیەش حکومەتی هەرێم ماوەی نزیکەی هەشت مانگ درێژە بەتەمەنی خۆی دەدات، بەلآم هیچ لێدوانێک لەسەر پۆستی سەرۆکی هەرێم نەدرا، هەر هێندە نەبێت کە راگەیاندرا ئەو پۆستە سڕدەکرێت و دەسەلآتەکانی دابەشدەکرێت.

شەوی رابردوو پێشبینی دەکرا بارزانی لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانی پارتیەوە دەربکەوێت و دەستلەکارکێشانەوەی ڕابگەیەنێت، بەلآم دەرنەکەوت و ئەمڕۆ لە پرسەی عەلی عەبدولا دەرکەوت.
 

PM:05:44:26/10/2017