کۆماری ئیسلامی ئێرانی بڕیاریدا بەفەرمی مەرزی پەروێزخان بەڕوی ھەرێمی کوردستاندا بکاتەوە کە زیاتر لە ١٠ ڕۆژە داخراوە.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند"ماوەی چەند ڕۆژێکە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە کۆماری ئیسلامی ئێران و قونسوڵیەتی ئێران لەسلێمانی لە ھەوڵداین بۆکردنەوەی مەرزی پەروێزخان لەدوای کردنەوەی مەرزی باشماخ"
ڕاشیگەیاند" کۆماری ئیسلامی ئێران بەفەرمی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشانی ئاگادار کردۆتەوە کەئێمەش پرۆتۆکۆڵی کارکردمان لەگەڵ ژووری بازرگانی کرماشان ھەیە کە لە ڕۆژی یەکشەمەی ھەفتەی داھاتوو مەرزی پەروێزخان بەڕوی کاری بازرگانی و ھاتوچۆدا دەکرێتەوە"
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی جەخت دەکاتەوە ھەوڵەکانیان بەردەوامە بۆپتەوکردنی کاری بازرگانی لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کوردستان.