ئیڤون وەهاب، کچە مودێلی ئەمریکی بەرەچەڵەک کورد بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک تۆڕەکۆمەڵایەتەیەکانی سەرقاڵکردووە.
ئیڤون وەهاب، کچە مۆدێلی بەناوبانگی ئەمریکی بەرەچەڵەک کوردی كەرکوک کە ملیۆنەها هەواداری هەیە لە نوێترین دەرکەوتنیدا چەند وێنەیەکی ڕۆژی لەدایک بوونی بڵاوکردۆتەوە.
ئەم خانمە بەهۆی جوانیەکەیەوە هەندێك لە رۆژنامە ئەمریكییەكان بە جێگرەوەی یان بە خوشكی كیم كارداشیان ناوی دەبەن، لەناو کۆمەڵگای ئەمیکیدا هەوادارێکی زۆری هەیە.
ئیڤۆن وەهاب خەڵكی كەركووكە و ماوەیەكیش لە هەولێر ژیاوە، تەمەنی 25 ساڵە و جوانیەكەی بووەتە جێی سەرنجی خەڵکی و دەنگدانەوەی لە کۆمەڵگا جیاوازەکاندا هەیە و خاوەنی چەندین ڤیدیۆی فێركاریە لەبواری میكیاژدا و لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیشدا خاوەنی هەوادارێكی زۆرە.