کەتەلۆنیا سەربەخۆیی ڕاگەیاند

کەتەلۆنیا سەربەخۆیی ڕاگەیاند و مەدریدیش ڕووبەڕووی بڕیارەکە دەوەستێتەوە.


ئەمڕۆ پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا لە دەنگدانێکی نهێنی بڕیاری سەربەخۆیی پەسەند کرد و هەرێمەکەی وەکو کۆماری سەربەخۆی کەتەلۆنیا ناساند.

لە کاردانەوەی بڕیاری راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی کەتەلۆنیا، ئەنجومەنی پیرانی ئیسپانیا بڕیاری دا حکومەتی ئیسپانیا راستەوخۆ دەسەڵاتەکانی خۆی بەسەر هەرێمەکەدا بسەپێنێت.

هەروەها ماریانۆ راخۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا داوای پاراستنی هێمنی لە گەلی ئیسپانیا کردو رایگەیاند، گەلەکەی لەوە دڵنیا دەکاتەوە رێڕەوی یاسا هەموو شتێک لە هەرێمی کەتەلۆنیا دەگەڕێنێتەوە باری ئاسایی.

ئەمە لەکاتێکدا پێشر بڕیاربوو کارلس بۆگدیمۆنت سەرۆکی کەتەلۆنیا وتارێک لەبەردەم ئەنجومەنی پیرانی ئیسپانیا پیشکەش بکات، لەو وتارەشدا پەرلەمان و حکومەت هەڵبوەشێنێتەوە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت بکات.



PM:06:44:27/10/2017