مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى بڕيارى دوورخستنه‌وه‌ى شاناز ئيبراهيم ئه‌حمه‌دى داوه لە حزبەکەی تاکاتی بەستنی کۆنگرە.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار بە "سپی ميديا"ى ڕاگه‌ياند "هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌ب سياسى يه‌كێتى به ئاماده‌بوونى كۆسره‌ت ڕه‌سول جێگرى يه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى و ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سياسى بڕيار دراوه كه شاناز ئيبراهيم ئه‌حمه‌د له‌و حزبه تهجميد بكرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه " وتيشى له‌كۆبوونه‌وه‌كه ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا كه سه‌ر به‌باڵى هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د ئاماده‌بووه كه ئه‌و بڕياره دراوه ".
پێشتریش شاناز ئيبراهيم ئه‌حمه‌د به‌هۆى ڕەخنه گرتن له مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى بهبڕيارێكى كۆسره‌ت ڕه‌سول له پۆسته‌كه‌ى دوورخرايه‌وه و دواتر بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەند بڕیارەکە ڕەتکرایەوە.