لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان سەرۆکایەتی هەرێم سڕ دەکرێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان کۆببێتەوە. کۆبوونەوەی ئەمرۆ تایبەتە به سڕكردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
لە بانگهێشتنامەیەکدا کە ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردستان كراوه، بڕیاره كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجامبدات.
پێشتر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، رۆژی 28تشرینی یەکەم، نامەیەك لە بارزانییەوە گەیشتووەتە پەرلەمانی كوردستان و لە دانیشتنی سبەی دەخوێندرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستاندا هیچ ئاماژەیەک لە ناوەڕۆکی نامەکەی بارزانی نەکراوە.
هاوکات دلێر ماوەتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمرۆ پەرلەمان کۆدەبێتەوە و دانیشتنەکەش دەرچەیەک دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.
AM:09:09:29/10/2017