نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدایە

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان وەک دوێنێ بە بەرزی ماوەتەوە و له‌ ئێستاشدا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 60 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.


ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ٢٩/١٠ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 60 دۆلار و 13 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێش به‌ 60 دۆلار و 13 سه‌نت بوو.


هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 53 دۆلار و 90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێش به‌ 53 دۆلار و 90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.





ئه‌م بابه‌ته 1131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:27:29/10/2017