بارزانی: خیانەت نەبوایە دۆخەکە بە شێوەیەکی تر دەبوو

مەسعود بارزانی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و سەرەڕای دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند کە لەمەودوا  وەکو پێشمەگەیەک دەمێنێتەوە .


مەسعود بارزانی لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند "١٦ ی ئۆکتۆبەر چەقۆی ژەهراوی لە پشتی گەلی کورد و پێشمەرگە دراو گەر خیانەت نەبوایە دۆخەکە بە شێوەیەکی تر دەبوو .

بارزانی ڕایگەیاند کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی جیهان لە بری پاداشتی پێشمەرگە بدەنەوە بەڵام لە هەستیارترین کاتدا بێ دەنگ مانەوەو پشتگیریان لە گەلەکەمان نەکرد .

بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هێزەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بە تیرۆریست ناسراوە بە چەکی ئەمریکی هێرشی کردە سەر پێشمەرگەو گەلی کوردستان .

بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە ئێستاش داواکارم حکومەتی بەغدا لە چوارچێوەی دەستور لەگەڵ حکومەتی هەریم گفتوگۆ بکات .

بارزانی لە بارەی پۆستەکەیەو ئەوەی وت کە لە گەڵ کۆسرەت ڕەسوڵ ڕاوێژی کردووەو ئەویش لەسەر هەمان ڕا بووەو چیتر وەکو سەرۆکی هەرێم نامێنێت و وەکو مەسعود بارزانی وەکو پێشمەرگەیەک بەردەوام دەبێت .



PM:09:55:29/10/2017