" تا ئێستا بارزانی سەرۆکی هەرێمە "

‌فۆتۆکە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمەوە وەرگیراوە
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێم تا ئێستا ناوی بارزانی بە " سەرۆکی هەرێم " ناوزەد دەکات.

لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە "ڕۆژی دووشەممە 30ـی 10ـی 2017 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سیریل نان باڵیۆزی ئەڵمانیا و بروونۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد".

هەروەها ماڵپەرەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی ئەڵمانیا و فەڕەنسای كرد و لە وتەیەكدا بارودۆخی مەیدانی و دوایین پێشهاتەكان و هەروەها پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستانی بۆ شاندی میوان باس كرد. پەیوەست بە گرژی و پێكدادانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە سیاسەتی هەرێم دیالۆگ و گفتوگۆ و چارەسەركردنی كێشەكانە بە شێوەیەكی ئاشتیانە بەڵام ئەگەر بەغدا بەردەوام بێت لە زمانی شەڕ و هەڕەشە و خۆسەپاندن و شكاندنی كەرامەتی گەلی كوردستان ئەوە خەڵكی كوردستان و هێزی پێشمەرگە بە هەموو توانایەك بەرگری لە كەرامەت و شكۆی كوردستان دەكەن. سەرۆك بارزانی ئیجرائات و شەڕفرۆشتنی حكوومەتی عێراق و میلیشیاكانی بە نایاسایی و نادەستووری وەسف كرد و ڕایگەیاند كە بەپێی دەستوور بە هیچ شێوەیەك نابێ هێزی سەربازی بۆ ناكۆكی سیاسی و لەدژی گەلی كوردستان بەكار بهێندرێت. سەرۆك بارزانی جەختیشی لەوە كردەوە كە ئێمە لەگەڵ خوێنڕشتن نین و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێشڕەوی و نیەتی خەراپی حكوومەتی عێراق وای كرد كە پێشمەرگە بەرگری بكات و شەڕ بكات". 



PM:11:08:30/10/2017