نرخى نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر به‌رزبووه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 60 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.


ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 31/10/2017نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 60 دۆلار و 44 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 60 دۆلار و 9 سه‌نت بوو.


هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 54 دۆلار و 4 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 53 دۆلار و 92 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.





ئه‌م بابه‌ته 768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:13:31/10/2017