جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی داوا دەکات گفتوگۆكانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، کۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی لە شاری سلێمانی پێشوازی كرد لە سیریل نان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و بڕوونۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فەڕەنسا لەعێراق و وەفدی یاوەریان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی کۆسرت ڕەسوڵ "لە دانیشتنەكەدا گفتوگۆیان لەسەر هەلومەرجی سیاسی كوردستان و عێراق كرد، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته دیالۆگ و گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق تاكه رێگاى به‌یه‌ك گه‌یشتنى هه‌ردوولا بێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌هاوكارى و نێوه‌ندگیری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانان به ئاراسته‌ى ئارامكردنه‌وه‌ى هه‌لومه‌رجه‌كه و لێكتێگه‌یشتنى هه‌مه‌لایه‌نه بچێته پێش"
كۆسره‌ت ره‌سوڵ جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته ئه‌و كه‌شه سیاسییه ناجۆره‌ى كه به‌سه‌ر شاره‌كانى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كان هێنراوه‌ته پێش بڕه‌وێنرێته‌وه و ژیانى ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵكى".
هاوکات باڵیۆزانی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە عێراق ئه‌وه‌یان دووپات كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى چه‌ندین كارتى به‌هێزه و ده‌توانێت باوه‌ڕ به‌راى گشتى ناوخۆ و ده‌ره‌وه و حكومه‌تى ناوه‌ندی له به‌غدا بهێنێت كه هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتوو بووه، له‌وانه:
- هه‌رێمى كوردستان له‌رووى ئه‌منییه‌وه هه‌رێمێكى ئارام و سه‌قامگیر بووه پێچه‌وانه‌ى ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق.
- له‌رووى سیاسی و ئابوورى و وه‌به‌رهێنانیشه‌وه ئاستێكى باشی له پێشكه‌وتن تۆماركردووه، كه هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به پێشكه‌وتنه‌كه‌ى ده‌كه‌ن.
- هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى چه‌ندین ده‌زگاو موئه‌سه‌ساتى شه‌رعى بووه كه به‌درێژایی ته‌مه‌نى خۆی جێگاى سه‌رنجى ئیجابیانه بووه.
- هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى هێزى پێشمه‌رگه‌ى به‌هێز و ئاسایشی به‌هێز بووه، بۆ هه‌موو جیهانیان سه‌لماند كه ده‌توانن رووبه‌ڕووى تیرۆری جیهانى (داعش) ببنه‌وه.
- پێگه‌ى جیۆپۆله‌تیكى هه‌رێم زۆر گرنگه كه هه‌ر چوار وڵاتى عێراق و ئێران و توركیا پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و ئه‌مه بۆ خۆی رۆڵێكى گرنگى له سیاسه‌تدا پێ ده‌به‌خشێت.
لەکۆتایدا ئاماژەشیان بۆ ئەوە کردووە، دەکرێت وه‌فدی دانوستانكارى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى له به‌غدا نه‌خشه‌رێگایه‌كى باش و گونجاویان هه‌بێت كه مه‌به‌ست لێی چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى كێشه‌كانى نێوانتان بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراق.