بەم رێگا سروشتییە ماڵئاوایی لە بالۆکە بکە


زۆرێک لەخەڵکی کاتێک پێستیان بالۆکەی لێدەردێت پەنا بۆ نەشتەرگەری دەبەن بەڵام چیتر پێویستت بە نەشتەرگەری نابێ بۆ ڕزگار بون لە بالۆکە ئەم ڕێگا سروشتیانە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ لە ناوچووونی.

- ڕۆنی گەرچەک و سۆدە: ڕۆنی گەرچەکو سۆدە بەیەکەوە دژە میکرۆب و دژە ڤایرۆسن هەربۆیە زۆر گرنگن بۆ نەهێشتنی بالۆکە هەروەها ڕێگری دەکەن لە زیادبون ودەرهاتنی بالۆکە لەبەشەجیاوازەکانی جەستەدا.

کەوچکێک سۆدە لەگەڵ دوکەوچک ڕۆنی گەرچەکدا تێکەڵ بکە و بیدە لەدەورو بەری بالۆکەکەت بابۆماوەی ٣٠ خولەک پێیوەبێت دواتر بیشۆ، هەموڕۆژێ دوجار ئەم کارە دوبارە بکەرەوە هەتا بالۆکەکەکەت نامێنێ.

- پیازو ئاوی لیمۆ: پیاز کاتێک لەگەڵ لیمۆدا تێکەڵ دەکرێت دەبیتە هۆی ڕاگرتنی باڵانسی ئاستی PH پیست هەروەها دژە میکرۆب ودژە ڤایرۆسە ئەمەش وادەکات ببێتە هۆی لەناو بردنی بالۆکە.

سێ کەوچک ئاوی پیاز لەگەڵ کەوچکێ ئاوی لیمۆدا تێکەڵ بکە و بەپارچە لۆکەیەک بیدە لە بالۆکەکەت. ئەم کارە شەوانە ئەنجام بدە هەتا هەست بە ئەنجامەکەی دەکەیت.

سەرچاوە: Nature Healthy

وە:هە-ف



PM:07:25:31/10/2017