ئەحمەدی حاجی رەشید: عەبادی داوای لیستی مووچەی هەرێم دەكات

پەرلەمانتاری لیستی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" عەبادی بەڵێنیداوە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و مووچەی پێشمەرگە خەرج بكات ئێمەش ئامادەین زانیاری تەواوی پێ بدەین".

ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ سپی راگەیاند " عەبادی بەڵێنیداوە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرج بكات ئێمەش ئامادەین زانیاری تەواوی پێ بدەین".

ناوبراو ئاشکرای کرد کە پێش پەسەندکردنی بودجەی ساڵی ٢٠١٨ ی عێراق، داوای پێشینەیەکمان کردووە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرج بكرێت.



PM:05:15:01/11/2017