بەم پێکهاتە خۆت لەکێشەی بیستن ڕزگار بکە
هەندێک جار زۆرێک لەخەڵکی کێشەی بیستنیان هەیە ئەمەش بەهۆی چەند شتێکەوەیە لەوانەش دەنگی بەرز، تەمەن، نەخۆشی. بەڵام خۆشبەختانە بەم گیراوە سروشتیانە دەتوانی خۆت لەم کێشەیە ڕزگار بکەی:
1- هەنگوین و دارچینی: هەندێک هەنگوین لەگەڵ دارچینی کوتراودا تێکەڵ بکە بەم گیراوەیە ڕۆژی دوجار گوێیەکانت مەساج بکە، هەروەها دەتوانی لەبەیان و شەوان پێش نوستن ئەم کارە ئەنجام بدەی.
2- سیر: سیر یەکێکە لەچارەسەرە سروشتیە زۆر باشاکان کە بۆ چەندین نەخۆشی بەکاردێت. هەروەها دەتوانی بەکاری بهێنی بۆ ئەوکەسانەش کەکێشەی بیستنیان هەیە.پێنج دەنکە سیر لەگەڵ٣٠ ملگم ڕۆنی زەیتوندا تێکەڵ بکە لە سەر ئاگرێکی زۆر کز گەرمی بکە بۆ ماوەی ١٠ خولەک دواتر سیرەکە لە ڕۆن زەیتونەکە جیا بکەرەوە هەموو ڕۆژێک ٣-٤ دڵۆپ لەم زەیتە بکەرە گوێتەوە دواتر بە لۆکە گوێیەکانت بگرە. ئەم کارە ئەنجام بدە هەتا ئەوکاتەی هەست بەئەنجامەکەی دەکەی.
سەرچاوە: Best Natural Remedies
و:هە-ف
PM:06:10:01/11/2017